هۆشداری بەهاوڵاتییانی ئەمریكی دەدرێت لە عیراق و هەرێمی كوردستان

عێراق

2 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 105

راچڵەكین-

باڵیۆزخانەی ئەمریكا لەعیراق داوا لەهاوڵاتییانی ئەمریكی دەكات سەردانی هەریەك لە باڵیۆزخانە لە بەغدا یان كۆنسووڵخانەی گشتی لە هەولێر بكەن بەهۆی مەترسیی ئەمنیی زۆرەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە 20ی نیسانی 2026 باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە عیراق لەراگەیەندراوێكدا هۆشداری بەهاوڵاتییانی ئەمریكی دەدات لەگەشتكردن بەئاسمانی عیراقداو دەڵێت، میلیشیا تیرۆریستییەكانی عیراق كە "هاوپەیمانی ئێرانن" پلان بۆ هێرشی دیكە دادەنێن دژی هاوڵاتیانی ئەمریكی و ئامانجە پەیوەندیدارەكان بە ئەمریكاوە لە سەرانسەری عیراق بە هەرێمی كوردستانیشەوە:" هێشتا هەندێك لایەنی پەیوەست بە حكومەتی عیراق پاڵپشتی سیاسی، دارایی و ئۆپەراسیۆنی بۆ ئەو میلیشیا تیرۆریستانە دەستبەردەكەن."
 
ئەوەش ڕوونكراوەتەوە، جارێكی دیكە ئاسمانی عیراق بە رووی گەشتەكاندا كراوەتەوە، بەڵام پێویستە ئەو هاوڵاتییە ئەمریكیانەی بیر لە گەشتكردنی ئاسمانی لە رێگەی عیراقەوە دەكەنەوە، هەست بە مەترسییە بەردەوامەكانی مووشەك و درۆن لە ئاسمانی عیراقدا بكەن.

باڵیۆزخانەكە هۆشداریی بە هاووڵاتیانی ئەمریكی لە عیراق دەدات و داوایان لێدەكات سەردانی باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغداد یان كۆنسوڵخانەی گشتی لە هەولێر بكەن بەهۆی مەترسیی ئەمنیی زۆرەوە:"ئەگەر پێویستیتان بە هاوكارییە لە رێگەی ئیمەیڵەوە پەیوەندی بە باڵیۆزخانە یان كۆنسوڵخانەكەمان لە هەولێر بكەن."

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن