گەرمیان.. لە رووداوێكی تەقەكردندا دوو كەس بریندار بوون

کوردستان

3 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 136

راچڵەكین -

لە قەزای رزگاری سەر بە ئیدارەی گەرمیان، تەقە لە دوو كەس دەكرێت و بریندار دەكرێن، پۆلیسی ناوچەكەش لێكۆڵاینەوەی دەستپێكردووە و فەرمانی دەستگیركردنیش بۆ تەقەكەرەكە دەرچووە.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان، ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەمە 20-4-2026، لەقەزای ڕزگارییەوە دوو برینداری فیشەك گەیەندرایە نەخۆشخانەی شەهید هەژار لەكەلار، كە بە وتەی بریندارەكان، هەردووكیان دانیشتووی قەزای كەلارن و بەمەبەستی سەردانیكردنی نەخۆش، چوونەتە قەزای ڕزگاری، لەوێ تەقەیان لێكراوەو بریندار بوون.

لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەكراوە، دوای وەرگرتنی چارەسەری پێویست، یەكێك لە بریندارەكان بەهۆی سەختی برینەكەیەوە، رەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی دەكرێت.

لەئێستادا پۆلیسی گەرمیان پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆ رووداوەكە كردوەتەوە و بەبڕیاری دادوەریش فەرمانی دەستگیركردن بەپێی مادەی ( 406 ) بۆ تۆمەتبار دەرچووەو پۆلیس لەهەوڵی دەستگیركردنی تۆمەتبارەكەدان .

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن