كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی ناوچەكانی هەرێم

کوردستان

3 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 7

راچڵەكین -

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتووی ناوچە جیاجیاكانی هەرێم بڵاودەكاتەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە 21-4-2026، كاریگەریی ئەو شەپۆلە بارانبارینەی ڕووی لە ناوچەكە كردبوو، كۆتایی هاتووە و لە ئێستادا ئاسمانی هەرێم بە گشتی نیمچە هەورە. پێشبینی بارانبارین بە شێوەی تاوە بارانی كورتخایەنی بەهاری دەبێت لە ناوچە شاخاوییەكان و بەشێك لە سەنتەری قەزاو ناحیەكانی ناوچە شاخاوییەكان. لە سنووری ئیدارەی ڕاپەڕینیش ئەگەری بارانبارینی بەهاری زیاتر دەبێت بەراورد بە ناوچەكانی تر و پلەكانی گەرماش كەمێك نزمدەبێتەوە.

سبەی چوارشەممە 22-4-2026، كەشی ناوچەكە بە گشتی ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت پاشان بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێت، ئەگەری بارانبارین لەسەر ناوچە شاخاوییەكان هەیە بە شێوەی گەواڵە بارانی بەهاری.

بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: 22 پلەی سیلیزی 
پیرمام: 20 پلەی سیلیزی
سۆران: 20 پلەی سیلیزی 
حاجی ئۆمەران: 13 پلەی سیلیزی 
سلێمانی: 19 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 22 پلەی سیلیزی
دهۆك: 20 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 21 پلەی سیلیزی 
هەڵەبجە: 22 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 23 پلەی سیلیزی

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن