وادەی هەناردەكردنی نەوتی عیراق لەڕێی بۆری كەركوك- جەیهان ئاشكراكرا

ئابوری

2 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 71

راچڵەكین-

وەزارەتی نەوتی عیراق وادەی دەستكردن بەهەناردەكردنی نەوتی لەڕێی بۆری  كەركوك -جەیهانی توركیای ئاشكراكرد.

ساحب بەزون، وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عیراق ئەمڕۆ سێشەممە 21ی نیسانی 2026 رایگەیاند؛ بە لە چەند رۆژی داهاتوودا هیڵی نەوتی كەركوك-بەندەری جەیهانی توركیا لە رێی فیشخابورەوە دەكەوێتەی كار.

 لە سەرەتادا رۆژانە نزیكەی 600 هەزار بەرمیل نەوت لە رێی ئەو بۆریەوە هەناردە دەكرێت، لە كاتێكدا  توانای گشتی بۆرییەكە یەك ملیۆن و 600 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانەیە.

بەرپرسەكەی وەزارەتی نەوتی عیراق ئەوەی روونكردەوە، لە ئێستادا هەناردەكردنی نەوت لە رێی هەرێمی كوردستانەوە بۆ بەندەری جەیهان بەردەوامەو رۆژانە نزیكەی 200 هەزار بەرمیل هەناردە دەكرێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن