راچڵەكین -
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتووی ناوچە جیاجیاكانی هەرێم بڵاودەكاتەوە.
ئەمڕۆ هەیینی 24ی نیسانی 2026 كەشی ناوچەكەمان بە گشتی ئاسمان پەڵە هەورو نیمچە هەور دەبێت لەهەندێ كات و شوێن بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت، لە كاتەكانی نیوەڕۆ تاكو ئێوارە پێشبینی نمە باران و بارانی مام ناوەند لە ناوچەكانی ئیدارەی ڕاپەڕین و ئیدارەی سۆران و ناوچە شاخاویەكانی هەولێرو سەنتەری شاری هەولێرو دەوروبەری تاسنوەری هەولێرو دێگەڵە و باشوری پارێزگای سلێمانی و ناوچە شاخاویە سنوریەكانی پارێزگای دهۆك سەنتەری پارێزگای كەركوك ودەوروبەری بەشێوەی گەواڵە بارانی بەهاری و هەورە تریشقە دەكرێت .
سبەی شەممە 25ی نیسانی 2026 بە گشتی ئاسمان لە نێوان پەڵە هەورو نیمچە هەوردا دەبێت، لەهەندێك كات و شوێن بۆ هەوری تەواو دگۆرێت پێشبینی باران بارین لە ناوچە شاخاویەیەكانی پارێزگای هەولێرو ئیدارەی سۆران وناوچە شاخاویەكانی پارێزگای دهۆك بە شێوەی نمە باران و بارانی مام ناوند و گەواڵە بارانی بەهاری دەكرێت. پلەكانی گەرما كەمێك بەرزتر دەبێتەوە بە (1 – 2 ) پلە بە بەراورد بە تۆماركاوەكانی ئەمرۆ.
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: 24 پلەی سیلیزی
پیرمام: 23 پلەی سیلیزی
سۆران: 20 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 13 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 23 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 26 پلەی سیلیزی
دهۆك: 25 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 25 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 27 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 29 پلەی سیلیزی