دهۆك.. چوار كەس بە تۆمەتی كوشتنی هاووڵاتییەك دەستگیركران

کوردستان

1 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 65

راچڵەكین -

پۆلیسی دهۆك لەسەر رووداوەكەی شەوی رابردووی شارەكە كە كوشتنی هاووڵاتییەك و برینداربوونی كوڕەكەی لێكەوتەوە، چوار تۆمەتباری دەستگیركرد.

ئەمڕۆ سێشەممە 29-4-2026، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای دهۆك لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، دوای ئەوەی شەوی رابردوو لە گەڕەكی رەزا لە شاری دهۆك، لەئەنجامی كێشەیەكی كۆمەڵایەتی، هاووڵاتییەك كوژرا و كوڕەكەشی بریندار بوو، هێزەكانی پۆلیس بەهاوكاری ئاسایشی دهۆك و كەسوكاری كوژراوەكە، توانییان تۆمەتبارانی رووداوەكە دەستنیشان بكەن كە ژمارەیان چوار كەس بوو.

وەك لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، دوای ئەنجامدانی لێكۆڵینەوە و بەدواداچوون، دەركەوت تۆمەتبارەكان دوای ئەنجامدانی تاوانەكەیان، بەرەو زاخۆ هەڵاتبوون، سەرەنجام بە هاوكاری پۆلیسی قەزای زاخۆ، سەرجەم تۆمەتباران دەستگیر بكرێن.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن