راچڵەكین -
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتووی ناوچە جیاجیاكانی هەرێم بڵاودەكاتەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە 28-4-2026، بە درێژایی ئەمڕۆ كەش ناسەقامگیرە و تا شەویش ئەم ناسەقامگیریە بەردەوام دەبێت، ئاسمانی هەرێم لە كاتەكانی بەیانی لە زۆربەی ناوچەكەمان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواوەو ئەگەری بارانبارین بەم شێوەیە دەبێت:
سەنتەری شاری هەولێر ئەگەری بارانبارین هەیە لە كاتەكانی نیوەڕۆ و دوای نیوەڕۆ، لە ناوچە شاخاوییەكان و بەشێك لە ناوچە شاخاوییەكانی ئیدارەی سۆران بارانبارینی بە لێزمە دەبێت و لە هەندێ كاتدا لەگەڵ هەورە تریشقە بارانبارین لەسەر بەشێك لە ناوچە دەشتاییەكانیش دەبێت.
سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجەو كركووك لە هەندێ كاتدا بارانبارین و هەورە تریشقە دەبێت، ناوچەكانی باشووری پارێزگای سلێمانی دابارینی زیاتر دەبێت هەندێ كات لێزمە بارانی دەبێت و لەگەڵ ئەگەری تەرزە بارین . لە ئێوارەدا ناسەقامگیری لە كەشی بەشێك لە ئیدارەی گەرمیان زیاد دەبێت و بارانبارین بەشێوەی لێزمە بارانی بەردەوام و هەورە تریشقە زۆربەی ناوچەكانی دەگرێتەوە و پلەكانی گەرماش نزم دەبێتەوە بەراورد بە پلەكانی دوێنێ.
سبەی چوارشەممە 29-4-2026، لەكاتەكانی بەیانی زوودا ئەگەری بارانبارین هەیە لەسەر بەشێك لە ناوچە جیاجیاكان، لەدوای نیوەڕۆ پێشبینی دروستبوونی كەشێكی ناسەقامگیر لەسەر بەشێك لە ناوچەكان هەیە بە شێوەی بارانبارینی بەهارە، هەندێ كات لە ناوچەیەك ئەگەری لێزمە باران و هەورە تریشقە و بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو لە بەرامبەر ناوچەیەكی تر هیچ بارانی نەبێت . ناوچە شاخاوییەكان و بەشێك لەو ناوچانەی ناسەقامگیری كە زیاد دەبێت ئەگەری تەرزە بارینی دەبێت .
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 24 پلەی سیلیزی
پیرمام: 20 پلەی سیلیزی
سۆران: 23 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 17 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 24 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 24 پلەی سیلیزی
دهۆك: 24 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 24 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 23 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 24 پلەی سیلیزی