راچڵەکین-
ماڵپەری ئەکسیۆسی ئەمریکی لە زاری دوو سەرچاوەی ئاگادارەوە بڵاویکردەوە: دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا ئەمڕۆ پێنجشەممە، پلانە نوێیەکان سەبارەت بە هێرشکردنە سەر ئئێرانن وەردەگرێت و بەدواداچوونیان بۆدەکات و لەگەڵ لەگەڵ کەسانی پەیوەندیدار وتووێژیان لەبارەوە دەکات.
ئاماژەی بەوەشکرد: ئەم پلانە نوێیانە لەلایەن جەنەراڵ براد کوپەر فەرماندەی سێنتکۆم (فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا) بۆ دۆناڵد ترەمپ روون دەکرێنەوە و دواتریش بڕیاریان لەبارەوە دەدرێت.
جێی ئاماژەیە لە چەند کاتژمێری رابردووشدا، سەرۆکی ئەمریکا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (تروس سۆشاڵ) نەخشەیەکی گەرووی هورمزی بڵاوکردەوە کە تێیدا ناوەکەی بۆ «گەرووی ترەمپ» گۆڕدراوە.
ترامپ پێشتریش لە کاتی وتارێکدا دەستەواژەی «گەرووی ترەمپ»ی بەکارهێنابوو؛ کاتێک ئامادەبووان بەمە پێکەنین، ترامپ ڕایگەیاند کە ڕەنگە سەرەتا میدیاکان وا تێبگەن ئەمە هەڵەیەکی زمانەوانی بووە، بەڵام هەمووان دەزانن کە من کەمجار هەڵە دەکەم.