راچڵەکین-
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی پێشبینییەکانی
بۆ کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەکانی هەرێم بڵاوکردەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی
هەرێم بڵاویکردەوە: ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئاسمان لەنێوان پەڵە ههەور و نیمچە هەور
دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکان هەندێک کات بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت،
لەگەڵ ئەگەری کەمێک تاوە باران و بروسکە لە زنجیرە شاخاوییە سنوورییەکاندا، بۆ
کاتەکانی ئێوارە کەش سەقامگیر دەبێتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد: سبەی هەینی، ئاسمان پەڵە هەور دەبێت لە
کاتەکانی ئێوارەش بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێت، لە کاتەکانی درەنگانی شەو ئەگەری نمە باران
هەیە لە ناوچەکانی سنووری رۆژئاوای هەرێمی کوردستان.