لە 45 خولەكدا ترەمپ پلانی دەستپێكردنەوەی هێرشەكانی بۆسەر ئێران بەدەست دەگات

جیهان

2 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 222


راچڵەكین-

فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریكا ( سێنتكۆم) و سەرۆكی دەستەی ئەركانی هاوبەشی ئەمریكا، پلانەكانی تایبەت بە دەستپێكردنەوەی هێرشەكانیان بۆ سەر ئێران بۆ دۆناڵد ترەمپ-ی سەرۆكی ئەمریكا ڕوونكردەوە.

دوو بەرپرسی ئەمریكا بەپێگەی ئاكسیۆس-یان راگەیاندووە، كۆبوونەوە سێقۆڵییەكە 45 خولەكی خایاندووە.

تاوتوێكردنی پلانی دەستپێكردنەوەی هێرشەكان بۆسەر ئێران، دوای ئەوە دێت كە لە 7ی نیسانەوە ئاگربەست لەنێوان ئەمریكاو ئیسرائیل لەلایەك و ئێران لەلایەكی تر چووەتە بواری جێبەجێكردنەوە.

پێشتر "ئاكسیۆس" لەزاری سەرچاوە ئاگادارەكانەوە بڵاویكردەوە،  فەرماندەیی ناوەندی ئەمریكا پلانی هێرشێكی كورت و بەهێزی دژی ئێران ئامادە كردووە، كە پێدەچێت ژێرخانەكەیشی بكاتە ئامانج، بە هیوای شكاندنی بنبەستی دانوستانەكان.

پێشبینیش دەكرێت كۆبوونەوەكە چەند پلانێكی لەخۆ گرتبێت بۆ كۆنترۆڵكردنی بەشێك لەگەرووی هورمز و دەستبەسەردا گرتنی عەمباری ئێران لە یۆرانیۆمی پیتێنراو.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن