راچڵەكین-
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتووی ناوچە جیاجیاكانی هەرێم بڵاودەكاتەوە.
ئەمڕۆ هەیینی 1ی ئایاری 2026 ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت لە ئێوارە دەگۆڕێت بۆ نیمچەهەور. پلەكانی گەرما بەنزیكی 1 تــــــا 2 پلە بەرزتر دەبێت.
سبەی شەممە 2ی ئایاری 2026 ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت لە كات و ناوچەی جیاجیا ئەگەری كەمێك باران بارین هەیە بە تایبەت لە ناوچە شاخاوییەكان .
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر 25 پلەی سیلیزی
پیرمام 20 پلەی سیلیزی
سۆران 23 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران 16 پلەی سیلیزی
سلێمانی 25 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ 26 پلەی سیلیزی
دهۆك 25 پلەی سیلیزی
زاخۆ 25 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 26 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 28 پلەی سیلیزی