وەزارەتی كارەبا گرێبەستێك بە بەهای 100 ملیار دینار واژۆ دەكات

کوردستان

1 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 112

راچڵەكین -

وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان، گرێبەستێك بە بەهای 100 ملیار دینار لەگەڵ كۆمپانیایەك واژۆ دەكات بۆ جێبەجێكردنی سێ پڕۆژەی وێستگەی (132KV) لە سنووری پارێزگای هەولێر.

وەزارەتەكە ئەمڕۆ یەكشەممە 3-5-2026 لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، كەمال محەمەد ساڵح، وەزیری كارەبا گرێبەستێكی لەگەڵ كۆمپانیای هێرۆ بۆ جێبەجێكردنی سێ پڕۆژەی وێستگەی (132KV) لە شەمامك و هەشتی حەسارۆك و تیمار بە گوژمەی 100 ملیار دینار واژۆ كرد، كە لە ماوەی دوو ساڵدا هەرسێ پڕۆژەكە جێبەجێ دەكرێن.

لە رێورەسمی واژۆكردنی گرێبەستەكەدا، وەزیری كارەبا ئامادەیی وەزارەتەكەی بۆ هەموو پاڵپشتی و كارئاسانییەك پیشاندا و گرنگیی ئەم سێ وێستگەیەشی بۆ كەمكردنەوەی گرفتی بارزۆریی كارەبای سەر ژمارەیەك لەگەڕەكەكانی ناو شاری هەولێر و دەوروبەری باسكرد.

كەمال محەمەد ساڵح داواشی لەكۆمپانیای جێبەجێكار كرد پڕۆژەكە لە ماوەی دیاریكراوی خۆیدا تەواو بكات و پابەندی دیزاین و كوالێتی بەرزی پڕۆژەكە بێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن