راچڵەكین-
لەسنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، سێ كەس كەبەڕەگەز عەرەب بوون، لەگۆمێكدا خنكان.
ئەڤیندار عیزەت، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی زاخۆ رایگەیاند:"رووداوەكە لە گوندی (كوڵی) سەر بە ناحیەی باتێل روویداوە. سێ كەس كەوتوونەتە نێو گۆمێكی ئاو و خنكاون." وەك ڕووداو بڵاویكردووەتەوە.
ڕووداوەكە كاتژمێر4:00ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەكشەممە 3ی ئایاری 2026 ڕوویداوەو، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان، هەر سێ كەسەكە پیاون و پیشەیان شوانە و لەنەتەوەی عەرەبن.
وتەبێژی بەرگریی شارستانیی زاخۆ ڕوونیكردەوە، ئەو كەسانە لە پشتی چیای بێخێرێ بوون، لەوێ هەندێك گۆمە ئاو هەن، كەوتوونەتە نێو یەكێك لە گۆمەكان و گیانیان لەدەستداوە.