بۆ ئەو كەسانەی دەیانەوێت ببنە خاوەنی مۆڵەتی شۆفێری نێودەوڵەتی

کوردستان

2 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 60

راچڵەكین-

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتووچۆی هەرێم ڕێكار و پێداویستییەكانی دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێریی نێودەوڵەتیی بڵاوكردەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ یەكشەممە 3ی ئایاری 2026 لە راگەیەندراوێكدا وردەكاری و رێكارەكانی دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێری نێودەوڵەتی بۆ هاوڵاتییان بڵاوكردەوە.

بەپێی راگەیەندراوەكە، هاوڵاتییان دەتوانن لە سەرجەم بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی پارێزگاكان و ئیدارە سەربەخۆكانی هەرێم، تەنیا لە ماوەی 30 خولەكدا مامەڵەكەیان تەواو بكەن و مۆڵەتەكەیان وەربگرنەوە. 

ئاماژەی بەوەشدا، ئەو پێداویستییانەی دەبێت هاووڵاتیان بۆ دەرهێنانی مۆڵەتەكە لەگەڵ خۆیان بیهێنن بریتین لە(مۆڵەتی شۆفێری رەسەن كە كارا بێت و بەسەرنەچووبێت، پاسپۆرتی رەسەن كە كارا بێت و بەسەرنەچووبێت لەگەڵ دوو وێنەی رەنگاوڕەنگ.)

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەرێم دەڵێت، مۆڵەتی شۆفێری نێودەوڵەتی بە 3 شێواز و بەپێی ماوەی كارابوونی، بەم رسوماتیانەی خوارەوە دەدرێت بە شۆفێران.

بۆ ماوەی 1 ساڵ: بڕی 60.000 دینار وەردەگیرێت.
بۆ ماوەی 2 ساڵ: بڕی 110.000 دینار وەردەگیرێت.
بۆ ماوەی 3 ساڵ: بڕی 160.000 دینار وەردەگیرێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن