راچڵەكین -
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتووی ناوچە جیاجیاكانی هەرێم بڵاودەكاتەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە 4ی ئایاری 2026 ئاسمانی هەرێم نیمچە هەور دەبێت وە لەناوچە شاخاوییە سنووریەكانی باكوور و رۆژهەڵات هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ ئەگەری كەمێك نمە باران تاكوو كاتەكانی ئێوارە كەهەندی جار بۆ تاوەباران و بروسكەی كورت خایەن دەگۆرێت، وەهەروها بەرزبوونەوەی تۆز وخۆڵ زیاتر لەناوچەكانی سنووری رۆژهەڵات ( پارێزگای سلێمانی و گەرمیان) بۆ كاتەكانی ئیوارە كاریگەری لاواز دەبێت. پلەكانی گەرما نزمدەبێتەوە بە ( 3- 4 ) پلە.
سبەی سێشەممە 5ی ئایاری 2026 ئاسمان بەگشتی لەنێوان نیمچە هەور و پەڵەهەور دەبێت، لەگەڵ ئەگەر بوونی تۆزێكی سووك زیاتر لەناوچەكانی سنووری رۆژهەلات ( پارێزگای سلێمانی و گەرمیان)
پلەكانی گەرما كەمێك نزم دەبێتەوە بە ( 1 – 2 ) پلە.
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر 26 پلەی سیلیزی
پیرمام 21 پلەی سیلیزی
سۆران 21 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران 16 پلەی سیلیزی
سلێمانی 25 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ 28 پلەی سیلیزی
دهۆك 24 پلەی سیلیزی
زاخۆ 25 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 25 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 28 پلەی سیلیزی