راچڵەكین-
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی، نرخی كارەبای موەلیدەی دەرەوەی شار و ستییەكانی ناوشار بۆ مانگی چواری بڵاوكردەوە.
كارەبای سلێمانی دەڵێت، بەگوێرەی نرخی سوتەمەنی لە بازاڕەكاندا بۆ مانگی نیسان نرخی هەر كاتژمێرێك كارەبای موەلیدە بۆ یەك ئەمپێر (48) دینارە، ئەو نرخەش بۆ ئەو قەزاو ناحیانەیە كە هێشتا كارەبایان نەبووە بە بەردەوام لە چوارچێوەی پرۆژەی رووناكی و موەلیدەكانیان كاردەكەن.
سەبارەت بە #موەلیدەی_ستییەكانیش، نرخی كیلۆوات ئاوەڕێك بۆ مانگی نیسان بریتییە لە (305) دینار. هاوكات بۆ ئەو ستییانەش كە تاكە سەرچاوەی كارەبایان موەلیدەیە و كارەبای نیشتمانیان نییە نرخی كیلۆواتیان (289) دینارە.