راچڵەكین-
نرخی یەك ئۆنسە زێڕ لە بازاڕەكانی جیهاندا بە چوار هەزارو 661 دۆلار مامەڵەی پێوە دەكرێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە 6ی نیسانی 2026 نرخی زێڕ لە هەرێمی كوردستان بەمشێوەیە مامەڵەی پێوەدەكرێت:
مسقاڵێك زێڕی عەیارە 18 بە 859 هەزار دینارە.
مسقاڵێك زێڕی عەیارە 21 بە 1 ملیۆن و 2 هەزار دینارە.
مسقاڵێك زێڕی عەیارە 22 بە یەك ملیۆن و 50 هەزار دینارە.
مسقاڵێك زێڕی عەیارە 24 بە ملیۆنێك و 147 هەزار دینارە.
كیلۆیەك زیو بە 2 هەزارو 442 دۆلارە.