راچڵەكین -
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتووی ناوچە جیاجیاكانی هەرێم بڵاودەكاتەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 6ی ئایاری 2026 ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لە ناوچە شاخاویەكان هەندێ جار نیمچە هەور دەبێت و پلەكانی گەرما نزم دەبێتەوە لەگەڵ بەرزبوونەوەی تۆزو خۆڵێكی سووك لە سەر بەشێك لە ناوچەی جیا جیا بە تایبەت ناوچەكانی باشووری هەرێم و ئیدارەی گەرمیان و پارێزگای كەركووك. پلەكانی گەرما نزم دەبێتەوە بە ( 2-3 ) پلە.
سبەی پێنج شەممە 7ی ئایاری 2026 ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی هەندێ پەڵە هەوری جیاجیا. پلەكانی گەرماكەمێك بەرز دەبێتەوە بەراوورد بە پلەكانی ئەمڕۆ .
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: 25 پلەی سیلیزی
پیرمام: 21 پلەی سیلیزی
سۆران: 22 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 14 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 25 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 26 پلەی سیلیزی
دهۆك: 24 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 24 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 26 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 29 پلەی سیلیزی