نرخی بەرمیلێك نەوت نزیكەی هەشت دۆلار دابەزی

ئابوری

1 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 63


راچڵەكین-

دوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆی نزیكبوونەوەی ئێران و ئەمریكا لە گەیشتن بەرێكەوتن بۆ كۆتایی هێنانی جەنگی نێوانیان، نرخی بەرمیلێك نەوت نزیكەی هەشت دۆلار دابەزی.

لەئێستادا بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت بە نزیكەی 100 دۆلار مامەڵەی پێوەدەكرێت لەكاتێكدا بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە بە 108 دۆلار مامەڵەی پێودە دەكرا.

هاوكات بەرمیلێك نەوتی رۆژئاوای تەكساس بە 92 دۆلارو 80 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت لەكاتێكدا ئەمڕۆ بەیانی بە 101 دۆلار مامەڵەی پێوەكرا.

پێشتر بەرپرسێكی پاكستانی بە رۆیتەرزی راگەیاندبوو، ئەمریكاو ئێران نزیكن لەگەیشتن بەرێكەوتنێك بۆ كۆتایی هێنان بەجەنگی نێوانیان، یاداشتێكی رێكەوتنەكەش لەیەك پەڕە پێكهاتووە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن