ئەنجوومەنی باڵای فەتوا لەبارەی مووچەی فەرمانبەران فەتوایەك دەردەكات

کوردستان

2 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 314

راچڵەكین-

ئەنجوومەنی باڵای فەتوا لە یەكێتی زانایانی ئیسلامی كوردستان، لەبارەی وەرگرتنی مووچە لە نووسینگەكانی ئاڵوگۆڕی دراو، فەتوایەك بۆ  مووچەخۆران دەردەكات

لەفەتواكەدا، حوكمی وەرگرتنی مووچە لە دەروازەو و نووسینگەكانی حەواڵەو پارە گۆڕینەوە ڕوونكراوەتەوەو ئاماژە بەوەكراوە، بەشێك لە مامۆستایانی ئاینی و هاووڵاتیان پرسیاریان كرد سەبارەت بە حوكمی وەرگرتنی مووچە لە مەنفەز و نووسینگەكانی حەواڵەو پارەگۆڕینەوە، لە بەرامبەر عمولەیەك كە لێیان دەگێردرێتەوە، بە هۆی كەمی ئامێرەكانی (ATM) لە هەندێك ناوچەی كوردستان یان لەبەر قەرەباڵغی، هەندێك لە هاوڵاتیان بۆ ئەوەی زوو موچەكانیان بێتە دەست ڕێكدەكەون لەگەڵ مەنفەزەكان یان دوكانەكانی پارە گۆڕینەوە لە بەرامبەر بڕێك پارە مووچەكانیان بۆ وەردەگر.

ئەنجومەنی باڵای فەتوا دوای گفتوگۆ كردن لەسەر بابەتەكە و گەڕانەوە بۆ دەقە شەرعییەكان و مەبەستە باڵاكانی شەریعەت بەم شێوەیەی لای خوارەوە وەڵامی دانەوە:

یەكەم: ئەسل وایە هەر كەسێك مووچەی خۆی لە (ATM)خۆ وەربگرَت .

دووەم: ئەگەر هاووڵاتی پەلەی بوو و پێویستی بەوه ‌بوو كە زوو موچە یان پارەكەی خۆی بێتە دەست و لە ئایتیئێمەكان بۆی وەرنەدەگیرا، ئەوا بەم مەرجانەی خوارەوە دروستە:

أ‌/ پێویستە مووچە و پارەكەی هاتبێتە سەر هەژمارەكەی و لە ناو هەژمارەكەیدا بێت لەو كاتەی كە مەنفەز یان نوسینگەكان بۆی جێبەجێدەكەن، چونكە ئەگەر موچەكەی نەخرابێتە سەر هەژمارەكەی و هەژمارەكەی پارەی تیادا نەبێت، ئەوە قەرزێكە پێی دەدرێت لەلایەن مەنفەز یان نوسینگەكەوە لەبەرامبەر بڕێك پارەو ئەوەش دەبێتە ڕیبا و حەرامە.

ب/ لەو كاتەی كە مەنفەز یان نووسینگەكە مووچەكەی پێ دەدات، پێویستە لە ناو هەژماری فەرمانبەرەكە دەری بهێنێت، یان لە ڕەسیدی خۆی دەری بهێنێت و ڕەسیدی هەبێت لەو كاتەداو هەر لە هەمان كاتیشدا ئەو بڕە پارەیەی داویەتی بە فەرمانبەرەكە لە هەژمار و جزدانی فەرمانبەرەكە بخرێتەوە سەر هەژماری مەنفەزەكە یان نوسینگەكە، لەبەر مەرجی دەست بە دەستی(التقابچ).

ج/ پێمان باشە ئەگەر كرا فەرمانبەرەكە بە جودا عمولەكە بدات بە خاوەن مەنفەزەكە یان نوسینگەكە، وە ئەگەر ئەو كارە نەكرا ئەوا دروستە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن