ئێران لەدژی ئەمریكا داوایەك ئاڕاستەی ئەنجومەنی ئاسایش دەكات

جیهان

3 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 72

راچڵەكین -

ئێران بە فەرمی داوا لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی دەكات پڕۆژە بڕیارێكی تایبەت بە گەرووی هورمز رەتبكاتەوە، كە لەلایەن ئەمریكا و وڵاتانی كەنداوەوە پێشكەش كراوە.

ئەمیر سەعید ئیروانی، نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە نەتەوەیەكگرتووەكان، لە نامەیەكدا كە ئاڕاستەی ئەنجومەنی ئاسایشی كردووە، داوای لە ئەندامانی ئەنجومەنەكە كردووە ئەو پڕۆژە بڕیارە رەتبكەنەوە كە ئەمریكا و وڵاتانی كەنداو بە هاوبەشی پێشكەشیان كردووە لەبارەی كردنەوەی گەرووی هورمز.

لە نامەكەی نوێنەری ئێران لە نەتەوەیەكگرتووەكاندا هاتووە، قەیرانی داخستنی گەرووی هورمز تەنها بە كۆتایی هێنان بە جەنگ و هەڵگرتنی گەمارۆی دەریایی بۆسەر ئێران چارەسەر دەبێت.

ئەمیر سەعید ئیروانی، هێرشێكی توندی كردە سەر ئەمریكا و بەوە تۆمەتباری كرد كە ئامانجی سیاسی لەپشت پێشكەشكردنی پڕۆژە بڕیارەكەیدا هەیە و دەیەوێ لەو ڕێگەیەوە شەرعییەت بە كارە نایاساییەكانی بدات نەك هەوڵی چارەسەركردنی قەیرانەكە بدات.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن