راچڵەکین-
بڕیارە پێش ناوەڕاستی ئەم مانگە حکومەتی نوێی عێراق بخرێتە بەردەم ئەنجومەنی نوێنەران بۆ وەرگرتنی متمانە، ئەمەش لە کاتێکدایە کە هەوڵەکان بۆ پێکهێنانی تەواوی کابینەکە بەردەوامن.
سەرکردەیەکی چوارچێوەی هەماهەنگی بە (بغداد الیوم)ی وتووە: لە چەند ڕۆژی داهاتوودا کۆبوونەوەیەکی یەکلاییکەرەوە بۆ دیاریکردنی میکانیزمی دابەشکردنی وەزارەتەکان بەپێی سیستەمی خاڵبەندی بەڕێوەدەچێت، چونکە هێشتا لەسەر وەزارەتە سیادییەکان ناکۆکی هەیە.
سەبارەت بە کاتی دەستبەکاربوونی حکومەت، ئاماژەی بەوەکردووە، کە سەرەتای هەفتەی داهاتوو کارنامەی حکومەت دەنێردرێت بۆ پەرلەمان و پێش 15ی ئایار دانیشتنی متمانەدان بەڕێوەدەچێت، چاوەڕوانیش دەکرێت بەهۆی ڕێککەوتنی سیاسییەوە حکومەتەکە بە کۆدەنگی تێپەڕێت.