داهاتی هەفتەیەكی سلێمانی 9 ملیار دینار كەمدەكات

کوردستان

7 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 78

راچڵەكین-

ماڵپەری شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی، هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان، داهاتی ئەم هەفتەیەی بڵاوكردەوە.

بەگوێرەی ئەو داتایانە بێت كە ماڵپەری شەفافیەت بڵاویكردوونەتەوە، داهاتی نانەوتی  سلێمانی، هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان لە 2 تا 8ی ئایار بڕی (2) ملیارو (935) ملیۆن و (792) هەزارو (531)دینار بووە، لە (93%)ـی داهاتەكە نەختینەیە و (6%)ی چەك بووە.

داهاتەكە بەراورد بە هەفتەی رابردوو بەرێژەی  75.895% كەمیكردووە كە دەكاتە بڕی 9 ملیار دینار، بەجۆرێك داهاتی نانەوتی لە 25ی نیسان تا 1ی ئایاری 2026 بریتیی بوو لە (12) ملیارو (197) ملیۆن و (248) هەزارو (88) دینار.

ماڵپەڕی شەفافیەت لە 8 بەش پێكدێت و لەلایەن نووسینگەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەت سەرپەرشتی دەكرێت و دروشمەكەی "بە سیستمكردن و دیجیتاڵكردنی خزمەتگوزارییەكانی هاوڵاتییان لە دامودەزگاكانی حكومەت"ـە. 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن