راچڵەكین -
لە دیمەشق-ی پایتەختی سووریا لەئەنجامی روودانی تەقینەوەیەك لەناو پاسێكدا، ژمارەیەك هاووڵاتی مەدەنی بریندار بوون.
میدیاكانی ناوخۆی سووریا بڵاویانكردەوە، ئەمڕۆ یەكشەممە 10-5-2026، لە گەڕەكی ورود لە دیمەشق-ی پایتەخت، تەقینەوەیەك لەناو پاسێكدا روویدا و بەهۆیەوە پێنج هاووڵاتی مەدەنی بریندار بوون.
بەوتەی سەرچاوەیەكی ئەمنی، لێكۆڵینەوە لەبارەی هۆكاری رووداوەكە دەستی پێكردووە و تائێستا هۆكاری تەقینەوەكە نەزانراوە، بەپێی لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكانیش، ئەو پاسەی تەقینەوەكەی تێدا روویداوە، هیچ سەرنشینێكی تێدا نەبووە و بە بەتاڵی لەسەر شەقامێك راگیرابوو، بریندارەكانیش ئەو كەسانە بوون كە لە ساتی روودانی تەقینەوەكەدا بە رێكەوت بەو شەقامەدا تێدەپەڕین.