راچڵەكین -
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتووی ناوچە جیاجیاكانی هەرێم بڵاودەكاتەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 13-05-2026، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و ئەگەری نمەباران و هەورە تریشقە لەسەر ناوچە شاخاوییە سنوورییەكان هەیە، پلەكانی گەرماش بە (1 - 3 ) پلە نزم دەبێتەوە.
سبەینێ پێنجشەممە 14- 05- 2026، ئاسمان بەگشتی ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت پاشان لە هەندێك ناوچە دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور، ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆزو خۆڵێكی سووك لەسەر بەشێك لە ئیدارەی گەرمیان و ناوچە دەشتاییەكانی باشووری هەرێم هەیە و پلەكانی گەرماش كەمێك نزمدەبێتەوە.
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 28 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 26 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ : 27 پلەی سیلیزی
دهۆك : 27 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 28 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 26 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 33 پلەی سیلیزی
پیرمام : 24 پلەی سیلیزی
سۆران : 24 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 15 پلەی سیلیزی