بارانبارین دەستپێدەكاتەوەو كەشوهەوا فێنك دەبێت

کوردستان

3 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 98

راچڵەكین -

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتووی ناوچە جیاجیاكانی هەرێم بڵاودەكاتەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 14-05-2026، ئاسمان پەڵە هەور بۆ نیمچە هەور دەبێت، لەگەڵ بوونی تۆزێكی سوك لە كەشدا بە تایبەتی لەسەر بەشێك لە ناوچەكانی ئیدارەی گەرمیان و ناوچە دەشتاییەكانی باشووری هەرێم  كاریگەری تۆزوخۆڵ كەمێك زیاترە. پلەكانی گەرماش بەراورد بە بە تۆماركراوی دوێنێ نزمتر دەبێت.

سبەینێ هەینی 15-05-2026 ، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لە هەندێك ناوچە دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو، لە كاتەكانی بەیانی لە ناوچە شاخاوییەكانی پارێزگای دهۆك و ئیدارەی سۆران نمەباران دەبێت و پاشان لە كاتەكانی دوایی نیوەڕۆ كاریگەریی بارانبارین زیاد دەكات بۆ زۆربەی ناوچەكەمان بە شێوەی تاوە باران و هەورە بروسكە، لەگەڵ بەرزبوونەوەی تۆزوخۆڵ و خۆڵباران بە تایبەتی لە سنووری پارێزگای هەولێر و دەوروبەری و سنووری ئیدارەی گەرمیان و پارێزگای كەركوك. پلەكانی گەرماش نزیكەی دوو پلەی سیلیزی دادەبەزێت.

بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر : 29 پلەی سیلیزی 
سلێمانی : 27 پلەی سیلیزی 
چەمچەماڵ : 29 پلەی سیلیزی
دهۆك : 26 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 37 پلەی سیلیزی 
هەڵەبجە : 29 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 34 پلەی سیلیزی
پیرمام : 22 پلەی سیلیزی
سۆران : 25 پلەی سیلیزی 
حاجی ئۆمەران : 15 پلەی سیلیزی 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن