راچڵەكین -
بەهۆی كاركردنی لە تونێلی پێشڕەو، بڕیاردرا تونێلەكە لە هەفتەی داهاتووەوە لەكاتژمێر 10ی شەو بۆ 5ی بەیانی بەڕووی هاتووچۆی ئۆتۆمبێل دابخرێت.
قائیمقامیەتی قەزای شارباژێڕ لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، بە مەبەستی پاككردنەوەو بەردانی ئاوی پشت دیواری تونێلەكەو چاكسازی كردن لە سەرجەم ئامێرە كارەبایی و میكانیكیەكان، بڕیاردرا بە داخستنی تونێلی پێشڕەو لە بەرواری (17/5/2026) ڕۆژی یەك شەممە لە كاتژمێر (10)ی شەو بۆ (5)ی بەرەبەیان بۆماوەی هەفتەیەك.