كەسێك بەم تۆمەتە لەسلێمانی دەستگیركرا

کوردستان

4 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 150

راچڵەكین-

بەڕێوەبەرایەتی گشتی پۆلیسی سلێمانی دەستگیركردنی كەسێكی بەتۆمەتی دزینی 30 هەزار دۆلار راگەیاند.

پۆلیسی سلێمانی رۆژی پێنجشەممە 14ی ئایاری 2026 بڵاویكردەوە، دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد لەنوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ناوبازاڕ كە بڕی سێ دەفتەر دۆلاری ئەمریكی لەناو زەرفێكدا لەناو بازاڕی شاری سلێمانی لێدزراوە، بڕیاری دادوەر بۆ دۆسییەكە وەرگیراو دوای لێكۆڵینەوەو بەدواداچونەكان، زانیاری پێویست كۆكرایەوەو توانرا لەلایەن مەفرەزەكانی نەهێشتنی تاوانەوە بەسوودبینین لەكامێراكانی چاودێری تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت و دەستیش بگیرێت بەسەر بڕی (٢٥٣٥٠) بیست وپێنج هەزارو سێ سەدو پەنجا دۆلاری ئەمریكیدا كەتۆمەتبار لەماڵەكەیدا شاردبویەوە.

تۆمەتبار ( ك، ئ، ب لەدایك بووی  ۱۹۸۷)، لەئێستادا بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی ( ٤٤٦) لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوەو لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن