داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی و دەوروبەری چەند بووە؟

ئابوری

4 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 80

راچڵەكین-

ماڵپەری شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی، هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان، داهاتی ئەم هەفتەیەی بڵاوكردەوە.

بەگوێرەی ئەو داتایانە بێت كە ماڵپەری شەفافیەت بڵاویكردوونەتەوە، داهاتی نانەوتی  سلێمانی، هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان لە 9 تا 15 ی ئایار بڕی (5) ملیارو (443) ملیۆن و (915) هەزارو (366)دینار بووە، لە (98%)ـی داهاتەكە نەختینەیە و (2%)ی چەك بووە.

داهاتەكە بەراورد بە هەفتەی رابردوو بەرێژەی  27.833% زیادیكردووە كە دەكاتە بڕی 1 ملیار دینار، بەجۆرێك داهاتی نانەوتی لە 2  تا 8ی ئایاری 2026 بریتیی بوو لە (4) ملیارو (258) ملیۆن و (618) هەزارو (251) دینار.

ماڵپەڕی شەفافیەت لە 8 بەش پێكدێت و لەلایەن نووسینگەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەت سەرپەرشتی دەكرێت و دروشمەكەی "بە سیستمكردن و دیجیتاڵكردنی خزمەتگوزارییەكانی هاوڵاتییان لە دامودەزگاكانی حكومەت"ـە. 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن