دەیڤد پترایۆس بۆ سەردانی عیراقی كرد؟

عێراق

58 خولەک پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 76

راچڵەكین-

لەچەند رۆژی رابردوودا بەڕێوەبەری پێشووی دەزگای هەواڵگری ئەمریكا ( ئێف بی ئای) سەرداین عیراقی كردو زنجیرەیەك دیداری لەگەڵ بەرپرسانی ئەم وڵاتە ئەنجامدا، ئەوەش پرسیار گەلێكی هێنایە ئاراوە داخۆ ئامانجی هێنانە پێشەوەی پترایۆس لەم دۆخەی ئێستادا لە عیراق چییە؟

وتەبێژی كۆشكی سپی ئەمڕۆ دووشەممە 18ی ئایار رایگەیاندووە، دەیڤد پترایۆس كەسێكی ئاساییە لەنێو نێردەی ئەمریكا بۆ عیراق هیچ پۆستێكی فەرمی نییە و سەردانەكەی دۆستانە بووە.

سەردانەكەی پترایۆس بۆ عیراق كەلەماوەكانی رابردوودا چەندین پۆستی لەنێو سوپای ئەمریكادا لەئەستۆ بووە، هاوكاتە لەگەڵ فشارەكانی ئەمریكا لەسەر حكومەتی نوێ عیراق لەبارەی دۆسێی گرووپە چەكدارەكان.هەندێك لەسەرچاوە رۆژنامەوانییەكانیش باسیان لەوە كردووە، پێدەچێت پترایۆس ئەركێكی تایبەتی لە عیراق پێ سپێردرابێت یاخود وەك نوێنەری دۆناڵد ترەمپ-ی سەرۆكی ئەمریكا لەعیراق دەستبەكار بێت. 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن