وەزیری دارایی هەرێم لەسەر مووچەی مانگی پێنج قسەی خۆی كرد

کوردستان

4 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 202


راچڵەكین-

وەزیری دارایی هەرێمی كوردستان، لەبارەی دابەشكردنی مووچەی مانگی ئایار پێش هاتنی جەژنی قوربان، فەرمانبەرانی بێ ئومێد كرد.

رۆژی چوارشەممە 20ی ئایاری 2026 ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی هەرێم لەبارەی دابەشكردنی مووچەی مانگی ئایاری فەرمانبەرانی هەرێم و ڕەوانەكردنی داهاتی نانەوتی بۆ بەغداد تا پارەی مووچە ڕەوانە بكات ووتی:" تائێستا مانگی پێنج تەواو نەبووە، هەر كات تەواو بوو بەرچاومان ڕوون دەبێت داهاتمان چەندە، ئەو كاتە داهات ڕەوانەی بەغداد دەكەین."

ئەو لێدوانەی وەزیری دارایی هەرێم، كۆتایی بەو دەنگۆیانە هێنا كە باسیان لەوە دەكرد پێش جەژنی قوربان، مووچە خۆرانی هەرێمی كوردستان مووچەی مانگی پێنج وەردەگرن.

پێشتر عەلی حەمە ساڵح، بڕیاردەری ڕەوتی هەڵوێست لەهەژماری خۆی بڵاویكردبوەوە، بەگوێرەی بەدواداچوونەكانی، بەرپرسانی هەرێم پێیان راگەیاندووە، نەك 120 ملیار دینار بەڵكو ناتوانن ئەو 50 ملیارەش ڕەوانەی بەغداد بكەن كە دوو مانگی رابردوو ناردوویانە تا پارەی مووچەی مانگی ئایاری فەرمانبەرانی هەرێم لەبەغدادەوە رەوانە بكرێت و دابەش بكرێت بەسەر فەرمانبەراندا.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن