كەشی ئەمڕۆو سبەینێی ناوچەكانی هەرێم چۆن دەبێت؟

کوردستان

60 خولەک پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 72

راچڵەكین -

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتووی ناوچە جیاجیاكانی هەرێم بڵاودەكاتەوە.

ئەمڕۆ هەیینی 22ی ئایاری 2026 ئاسمان  ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت  لە زۆربەی كاتەكاندا. لە ناوچە شاخاویە سنوریەكانی پارێزگای هەولێرو دهۆك وئیدارەی ڕاپەڕین و سۆران ئەگەری نمە باران و تاوە بارانی پچڕ پچڕو كورت خایەن لە كاتەكانی دوای نیوەڕۆ هەیە . هەندێك كات هەورە بروسكەی لەگەڵدا دەبێت.

سبەی شەممە 23ی ئایاری 2026 ئاسمان لە زۆربەی كاتەكاندا ساماڵ دەبێت هەنێك كات دەگۆڕێ بۆ ساماڵ و پەڵە هەور.

بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: 29 پلەی سیلیزی 
پیرمام: 25 پلەی سیلیزی
سۆران: 26 پلەی سیلیزی 
حاجی ئۆمەران: 18 پلەی سیلیزی 
سلێمانی: 30 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 32 پلەی سیلیزی
دهۆك: 29 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 28 پلەی سیلیزی 
هەڵەبجە: 31 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 36 پلەی سیلیزی

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن