كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان

کوردستان

3 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 22

راچڵەكین -

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتووی ناوچە جیاجیاكانی هەرێم بڵاودەكاتەوە.

ئەمڕۆ شەممە 23-05-2026ك ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەكانی گەرماش لەنێوان (2 - 4) پلە بەرزتردەبێتەوە بەراورد بە تۆمارەكانی دوێنێ.

سبەینێ یەكشەممە 24-05-2026، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت لە ناوچە شاخاویەكان هەندێ جار نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارینی تاوە بارانی كورتخایەن بە تایبەتی لە ناوچە شاخاویەكانی رۆژئاوا و باكوری هەرێم. هاوكات پلەكانی گەرما لەنێوان (2 - 3) پلە بەرزتردەبێتەوە بەراورد بە تۆمارەكانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: 33 پلەی سیلیزی 
سلێمانی: 32 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 33 پلەی سیلیزی
دهۆك: 32 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 33 پلەی سیلیزی 
هەڵەبجە: 32 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 36 پلەی سیلیزی
پیرمام: 29 پلەی سیلیزی
سۆران: 30 پلەی سیلیزی 
حاجی ئۆمەران: 20 پلەی سیلیزی 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن