راچڵەكین -
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتووی ناوچە جیاجیاكانی هەرێم بڵاودەكاتەوە.
ئەمڕۆ یەكشەممە 24ی ئاری 2026 ئاسمانی هەرێم ئەمڕۆ لە زۆربەی كاتەكان نیمچە هەورە، پێشبینی بارانبارین و هەورە تریشقەی كەم بۆ سەر بەشێك لە ناوچەی جیا جیای سنووری پارێزگای دهۆك ئیدارەی زاخۆ ئیدارەی سۆران و ئیدارەی راپەڕین لەگەڵ زیادبوونی خێرای با بۆ سەرووی 25كم لە كاتژمێرێكدا كە دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی تۆز لە سەر بەشێك لە ناوچە دەشتایەكانی سنووری باشووری پارێزگای هەولێر بەشێك لە ئیدارەی گەرمیان و بەشێك لە پارێزگای كەركووك.
سبەی دوو شەممە 25ی ئایاری 2026 ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت ناوچە شاخاوییەكان نیمچە هەور دەبێت، لە ئەنجامی بارستە هەوایەكی فێنك بۆ سەر ناوچەكەمان پلەكانی گەرما بە چەند پلەیەك نزم دەكاتەوە .
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 28 پلەی سیلیزی
پیرمام: 24 پلەی سیلیزی
سۆران: 25 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 18 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 26 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 29 پلەی سیلیزی
دهۆك: 26 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 26 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 27 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 33 پلەی سیلیزی