ڤیدیۆ؛ تەقینەوەیەك لەپاكستان نزیكەی 100 قوربانی لێكەوتەوە

جیهان

1 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 59

راچڵەكین-

تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو بە شەمەندەفەرێكدا كە سەربازانی سوپای پاكستانی هەڵگرتووە لە هەرێمی بلوجستانی ئەو وڵاتە، نزیكەی 100 قوربانی لێكەوتەوە.

بە پێی ئاژانسی هەواڵی Geo Newsی پاكستانی، تەقینەوەكە لە شاری كوێتای سەر بە ویلایەتی بەلوچستان ڕوویداوە كاتێك ژمارەیەك سەرباز و خێزانەكانیان ویستوویانە بەو شەمەندەفەرە بەرەو پیشاوەر بچن.

بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەكان،  تەقینەوەكە نزیكەی 30 كوژراوو 70 برینداری لێكەوتەوەو تائێستا هەوڵەكان بۆ بەهاناوەچوونی قوربانیەكان بەردەوامە.

بەلوچستان بەهەژارترین هەرێمی پاكستان ئەژمار دەكرێت و لە دوای هەموو هەرێمەكانی ئەو وڵاتەیە لە خوێندن، تەندروستی و گەشەی ئابوری. دانیشتووانەكەی حكومەتی ئیسلام ئاباد تۆمەتبار دەكەن بە بردنی سامانە سروشتییەكەیی و بەكار نەهێنانی داهاتەكەی لەبەرژەوەندی هەرێمەكە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن