دەرباز كۆسرەت ڕەسول پێشوازی لەشاندێكی كۆمەڵی دادگەری كوردستان كرد

کوردستان

2 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 78

راچڵەكین-

یەكێتی نیشتمانی كوردستان و كۆمەڵی دادگەری كوردستان جەختدەكەن لە لێك نزیكبوونەوەی زیاتری لایەنە سیاسییەكانی كوردستان و یەكڕیزیی نیشتمانی.

رۆژی یەكشەممە 24ی ئایاری 2026 دەرباز كۆسرەت رەسول، ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لەبارەگای مەكتەبی سیاسی لەشاری سلێمانی پێشوازیكرد لەشاندێكی باڵای كۆمەڵی دادگەریی كوردستان بەسەرپەرشتی محمەد حەكیم، ئەندامی ئەنجوومەنی سیاسیی كۆمەڵی دادگەری.

لە كۆبوونەوەكەدا، هەردوولا بەوردی گفتوگۆیان لەبارەی دوایین پێشهاتە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان و عیراق و دیدگا و بەرنامەی سیاسیی بۆ  حكومەتی نوێی پێكهێنراوی عێراق كرد.

یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و كۆمەڵی دادگەریی جەختیان لە لێك نزیكبوونەوەی زیاتری لایەنە سیاسییەكان و یەكڕیزیی نیشتمانی و بەرپرسیارێتیی هەموو لایەنەكانە بۆ خزمەتكردنی باشتر بە كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان كردەوە . 

پرسی عیراق و پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغدا تەوەرێكی گرنگی كۆبوونەوەكە بوو، تیشك خرایە سەر گرنگیی هەماهەنگی نێوان هێزە كوردستانییەكان بۆ پاراستنی مافە دەستوورییەكان، تا لەڕێگەی دیدگایەكی هاوبەش و یەك دەنگییەوە لەبەغدا، داكۆكی لە شایستە دارایی و سیاسییەكانی گەلی كورد بكرێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن