بەغداد لەبارەی جێبەجێكردنی سیستمی ئەسیكۆدا لەهەرێم بڕیاریدا

ئابوری

56 خولەک پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 84

راچڵەكین-

حكومەتی عیراقی فیدراڵ بڕیاریدا لەرۆژی 1ی حوزەیرانی 2026 كاڵاكان لە رێگەی دەروازەی ئیبراهیم خەلیل و بەگوێرەی سیستمی ئەسیكۆدا هاوردە بكرێن.

عەلی رەزوقی لامی، بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆكوەزیرانی عیراق لە نووسراوێكدا كە ئاراستەی وەزارەتی دارایی فیدراڵی كردووە، رەزامەندی دراوە لەسەر ئەوەی لە رۆژی 1ی حوزەیرانەوە رێگە بدرێت بە هاوردەكردنی سەرجەم كاڵاكان لە دەروازەی ئیبراهیم خەلیلەوە بە سیستمی ئەسیكۆدا، لەكاتێكدا پێشتر تەنیا رێگە بە دەرمان و خۆراك دەدرا كە لەو دەروازەیەوە و لە رێگەی سیستمی ئەسیكۆدا و گومرگی پێشوەختە هاوردە بكرێت. 

بانكی ناوەندیی عیراق بڵاویكردووەتەوە ،23 دەروازەی وشكانی، ئاسمانی و دەریایی سیستمی ئەسیكۆدای تێدا جێبەجێ كراوە، ( سیستمێكی ئەلیكترۆنییە بۆ بەستنەوەی گومرگی دەروازە سنوورییەكان بە فەرمانگە پەیوەندیدارەكان) لەو 23 دەروازەیە شەشەیان لەگەڵ كۆماری ئیسلامیی ئێرانە، سیانیان لەگەڵ سووریایە، هەر یەك لە سعودیە، كوێت و ئوردن یەكی یەك دەروازە لەو سیستمەدان. 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن