وەزارەتی دارایی هەرێم: داهاتی نانەوتی مانگی پێنج رەوانەی بەغداد كرا

ئابوری

2 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 43

راچڵەكین-

وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان داهاتی نانەوتی مانگی پێنجی ڕەوانەی بەغداد كرد.

وەزارەتی دارایی و ئابووری بڵاویكردووەتەوە، ئەمرۆ دووشەممە ڕێكەوتی 25ی ئایاری 2026 بڕی 50،000،000،000  پەنجا ملیار دینار وەك داهاتی نانەوتی هەرێم بۆ مانگی ئایار بەشێوەی كاش خرایە سەر هەژماری بانكی وەزارەتی دارایی حكومەتی فیدراڵ لە لقی هەولێری بانكی ناوەندی عیراق.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن