راچڵەكین-
سەرۆكی كۆمەڵەی كۆمپانیاكانی گەشتیاری لە سلێمانی وادەی دەستپێكردنەوەی گەشت ئاسمانییەكانی نێوان سلێمانی و ئێران ئاشكرا دەكات.
رۆژی دووشەممە 25ی ئایاری 2026 عەتا ئەنوەر، سەرۆكی كۆمەڵەی كۆمپانیاكانی گەشتیاری لە سلێمانی رایگەیاند، بڕیارە هەیینی داهاتوو 29ی ئایار گەشتە ئاسمانییەكانی نێوان سلێمانی و ئێران بەفەرمی دەستپێبكەنەوە.
" لە ئێستادا ئامادەكاری دەكرێت بۆ هێنانی گەشتیاران لە ئێرانەوە بۆ هەرێمی كوردستان، هاوكات لە ڕۆژانی جەژندا گەشتی گرووپە گەشتیارییەكانی هەرێم بۆ ناوچەكانی باكووری ئێران ڕێكدەخرێن." عەتا ئەنوەر وا دەڵێت.
سەرۆكی كۆمەڵەی كۆمپانیاكانی گەشتیاری لە سلێمانی باسی لەوەشكرد، بەپێی پێشبینییەكان ژمارەیەكی زۆر لە گەشتیارانی ناوەڕاست و باشووری عیراق لە پشووەكانی جەژندا ڕوو لە پارێزگای سلێمانی دەكەن، ئەمەش بەهۆی كەشوهەوا مامناوەندەكەی و ئەو ناوچە گەشتیارییانەی كە ساڵانە گەشتیاران سەردانیان دەكەن.