بۆچی سەردانەكەی عیراقچی بۆ ئەمریكا هەڵوەشایەوە

جیهان

2 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 70


راچڵەكین-

هەرچەندە بڕیاربوو ئەم هەفتەیە عەباس عیراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران سەردانی نیویۆرك بكات، بەڵام وتەبێژی وەزارەتەكە دەڵێت، سەردانەكەی عیراقچی هەڵوەشاوەتەوە.

رۆژی دووشەممە 25ی ئایاری 2026 ئیسماعیل بەقایی رایگەیاند، بەهۆی بوونی كێشە لە ڤیزای ئەمریكا، سەردانە چاوەڕوانكراوەكەی عەباس عیراقچی بۆ نیویۆرك هەڵوەشاوەتەوە، بەبێ ئەوەی ڕوونكردنەوەی زیاتر بدات.

ئەوەش لەكاتێكدا دێت هەفتەی رابردوو، وەزارەتی دەرەوەی ئێران بڵاویكردەوە، عەباس عیراقچی بانگهێشتنامەیەكی بەدەستگەیشتووە بەمەبەستی بەشداریكردن لە دانیشتنێكی تایبەتی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لەبارەی ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی كەلەسەر پێشنیاری چین رۆژی سێشەممە 26ی ئایار لەنیویۆرك بەرێوە دەچێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن