راچڵەكین -
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتووی ناوچە جیاجیاكانی هەرێم بڵاودەكاتەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە 26ی ئایاری 2026 ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت. پلەكانی گەرما بەرزدەبێتەوە (1-2) پلە.
سبەی چوارشەممە 27ی ئایاری 2026 ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەورە، لەهەندێ ناوچە نیمچە هەوردەبێت. پلەكانی گەرما بەرزتر دەبێتەوە بە (1-2) پلە بەراوورد بە پلەكانی ئەمڕۆ .
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: 33 پلەی سیلیزی
پیرمام: 28 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 23پلەی سیلیزی
سلێمانی: 32 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 34 پلەی سیلیزی
دهۆك: 32 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 33 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 34 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 39 پلەی سیلیزی