راچڵەكین-
پێشبینی دەكرێت شەپۆلێكی گەرما ڕوو لەناوچەكانی هەرێمی كوردستان بكات، پاشان ئەو شەپۆلە گۆڕانكاری بەسەردا دێت و لە ئەنجامی هاتنی هەوایەكی فێنكتر لەدەریای ناوەراستەوە نامێنێت.
ئاراس جەبار، شارەزای بواری كەشناسی بڵاویكردووەتەوە، رۆژی پێنجشەممە 28ی ئایاری 2026 كە دەكاتە دووەم رۆژی جەژنی قوربان، لەئەنجامی زیادبوونی كاریگەری بارستە هەوای گەرمی باشوری عیراق پلەكانی گەرما لەناوچەكانی هەرێمی كوردستان بەراورد بە ئەمڕۆ 4 تا 5 پلەی سەدی بەرزدەبنەوە، لەپاشنیوەڕۆوە ئاسمانی هەرێم دەگۆرێت بۆ هەوری تەنك و بەرزی Ciirus.
هەر بەگوێرەی پێشبینییەكان رۆژی هەینی 29ی ئایاری 2026 كاریگەری ئەو بارستە هەوا گەرمە لە ئەنجامی هاتنی هەوایەكی فێنكتر لەدەریای ناوەراستەوە نامێنێت و پلەكانی گەرما 8 تا 9 پلە لەسەرجەم ناوچەكان نزمدەبنەوە و ئاسمانیش بەزۆری دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور لەگەڵ ئەگەری نمە باران لەهەندێ كات و شوێندا بەتایبەت لە ناوچە شاخاوییەكان.