راچڵەكین
تەلەڤزیۆنی فەرمی ئێران بڵاویكردەوە، تاران ڕەشنووسی چوارچێوەی كاری نافەرمی تایبەت بە لێكتێگەیشتن لەگەڵ ئەمریكای بەدەستگەیشتووە.
بەگوێرەی ئەو چوارچێوەیە بێت، ئێران ڕێگە دەدات بە ئاسایكردنەوەی هاتوچۆی دەریایی لەگەرووی هورمز بۆ ئاستەكانی پێش جەنگ لەماوە مانگێكدا، لەبەرامبەردا ئەمریكا هێزە سەربازییەكانی لەچواردەوری ئێران پاشەكشە پێدەكات و گەمارۆی سەر بەندەرەكانی ئێران هەڵدەگرێت.
تەلەڤزیۆنی ئێران دەڵێت بەگوێرەی ئەو چوارچێوەی كارە نافەرمییە بێت ئێران بەهەماهەنگی لەگەڵ سەڵتەنەی عوممان، بەڕێوەبردنی هاتوچۆی كەشتییەكان ( جگە لەسەربازییەكان) لەگەرووی هورمز لەئەستۆ دەگرن. بەڵام تاران ئامادە نییە هیچ هەنگاوێك بنێت بەبێ بوونی میكانیزمێكی دڵنیاكەرەوە.
ئەوەش ڕوونكراوەتەوە، ئەگەر لەماوەی 60 ئێران و ئەمریكا گەیشتنە رێكەوتنی كۆتایی، ڕەنگە بڕیارنامەیەكی پابەندكەر لەلایەن ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی پەسەند بكرێت.