راچڵەکین-
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەکانی هەرێم بڵاوکردەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە: ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئاسمن بە گشتی نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری بوونی تۆزێکی سوک لە کەشدا، هاوکات خێرایی با لەنێوان 10 بۆ 20 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت.
ئاماژەی بەوەشکرد: سبەی هەینی، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و پێشبینی دەکرێت لە کاتەکانی بەیانی شەپۆلێکی تۆز و خۆڵ روو لە ناوچەکەمان بکات، سەرەتا کاریگەری شەپۆلەکە لە ناوچەکانی باشوور و رۆژئاوای هەرێم دەست پێذەکات پاشان لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆ کاریگەری خۆڵبارینەکە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە، کاریگەری ئەم خۆڵبارینە تا ئێوارەی رۆژی شەممە لەسەر ناوچەکەمان دەمێنێتەوە.