راچڵەکین-
سیروان حوسێن وتەبێژی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران رایگەیاند: دوێنێ هاتووچۆی بازرگانی جگە کە ترانزێت لە دەروازەکانی هەرێمی کوردستان راگیرابوو، بەڵام ئەمڕۆ هاتووچۆکردن ئاسایی بووەتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد: هاتووچۆی گەشتیاران لە رێگەی دەروازەکانەوە رانەگیراوە و ئاساییە، لە هەردوو دیوەوە گەشتیاران دەتوانن سوود لە دەروازەکان ببینن بۆ هاتووچۆکردن.
شایەنی باسە، شەوی سێشەممە لەسەر چوارشەممە، دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان راگرتنی هاتووچۆی بازرگانی لە دەروازەکە راگەیاند و ئەمڕۆ هاتووچۆ لەسەرجەم دەروازەکان ئاسایی بووەتەوە.