دوو تۆمەتبار لەلایەن پۆلیسی هەولێرەوە دەستگیر دەكرێن

کوردستان

52 خولەک پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 6

راچڵەكین -

پۆلیسی هەولێر دەستگیركردنی ئەو دوو تۆمەتبارەی راگەیاند كە پەرژینی باخچەیەكیان لەسەر شەقامی 100 مەتریی دزیبوو.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 28-5-2026، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر لە روونكردنەوەیەكدا بڵاویكردەوە، دوای ئەوەی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا چەند وێنە و گرتەیەكی ڤیدیۆیی بڵاوبوونەوە، كە تێیدا دوو كەس پەرژینی باخچەی گردی (كلك مشك) لەسەر شەقامی 100 مەتریی لە شاری هەولێر دەدزن، تیمەكانی بەشی نەهێشتنی تاوان (نووسینگەی ڕاستی) لێكۆڵینەوەیەكی ورد و خێرایان لەسەر ڕووداوەكە دەستپێكرد و لە ماوەیەكی پێوانەیی كەمدا، توانرا ناسنامەی تۆمەتباران دیاری بكرێت و بەپێی بڕیاری دادوەری لێكۆڵینەوەی هەولێر، هەردوو تۆمەتبارەكە دەستگیركران.

پۆلیسی هەولێر ئاشكرایكردووە، لە ئێستادا پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ تۆمەتباران كراوەتەوە و رەوانەی بەردەم دادگا كراون، تاوەكو رێكاری یاسایی توندیان لەبەرامبەردا بگیرێتەبەر.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن