عەلی زەیدی لەبارەی گرێبەستە حكومییەكانەوە بڕیارێكی بەپەلە دەدات

عێراق

1 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 128

عەلی زەیدی، سەرۆكوەزیرانی عیراق

راچڵەكین -

سەرۆكوەزیرانی عیراق لەچوارچێوەی رێوشوێنەكانی تایبەت بە نەهێشتنی گەندەڵی بڕیاریدا لێكۆڵینەوە لەو گرێبەستانە بكرێت كە لەماوەكانی رابردوودا لەلایەن وەزارەت و دامەزراوەكانی دەوڵەتەوە ئەنجامدراون و گومانی بەهەدەردانی سامانی گشتی لێدەكرێت.

نوسینگەی راگەیاندتنی سەرۆكوەزیرانی عیراق لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، عەلی زەیدی، سەرۆكوەزیران سەرجەم لایەنە پەیوەندردارەكانی راسپارد راستەوخۆ دەستبكەن بە لێكۆڵینەوە لەو گرێبەستانەی كە پێشتر لەلایەن وەزارەت و دامەزراوەكانی دەوڵەتەوە ئەنجامدراون، بۆئەوەی بزانرێت تاچەند لەگەڵ یاسا و رێنماییەكاندا یەكدەگرنەوە.

سەرۆكوەزیرانی عیراق داواشی لە دەزگاكانی چاودێریی كردووە، لایەنە نایاساییەكانی ئەو گرێبەستانە و كەسانی كەمتەرخەم دەستنیشان بكەن و ئەو زیانانەش ئاشكرا بكەن كە بەهۆی ئەو گرێبەستانەوە لە سامانی گشتی كەوتووە، بۆئەوەی سزای ئەو كەسانە بدرێت كە لەو گەندەڵییانە سوودمەند بوون لەسەر حسابی بەرژەوەندیی گشتی.

عەلی زەیدی بڕیاریشیداوە بەزووترین كات لێكۆڵینەوەكان تەواو بكرێن و ئەنجامەكانیشی بخرێتە بەردەم دەسەڵاتی دادوەریی لەپێناو سزادانی گەندەڵكاران و پاراستنی سامانی گشتی.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن