راچڵەكین -
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتووی ناوچە جیاجیاكانی هەرێم بڵاودەكاتەوە.
ئەمڕۆ هەیینی 29ی ئایاری 2026 ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت . لە ناوچە سنووریەكان ئەگەری بارینی كەمێك نمە باران هەیە، هەروەها ئەمڕۆ شەپۆلێكی تۆزوخۆڵ ڕوو لە ناوچەكەمان دەكات سەرەتا كاریگەری شەپۆڵەكە لە ناوچەكانی باشوور و ڕۆژئاوای هەرێم دەست پێدەكات پاشان لە كاتەكانی ئێوارەدا كاریگەری خۆڵبارینەكە زیاد دەكات و زۆربەی ناوچەكانی هەرێم دەگرێتەوە .
پێشبینی دەكرێت لە شەودا كاریگەری خۆڵبارینەكە لەسەر ناوچەكانی پارێزگای سلێمانی و كەركوك و هەولێر و هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان هەندێك ناوچەی تر زۆر زیاد بكات . پلەكانی گەرما بە نزیكی ( 4 تـــــا 6 )پلە نزمتر دەبێت.
سبەی شەممە 30ی ئایاری 2026 ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لە هەندێك ناوچە دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو . كاریگەری خۆڵبارینەكە لەسەر ناوچەكەمان بەردەوامی دەبێت تا كاتەكانی ئێوارە پاشان كەمێك كاریگەری خۆڵبارینەكە لاواز دەبێت هەروەها لە ناوچە سنوریەكان ئەگەری بارینی نمە باران هەیە كە هەندێك كات بە شێوەی تاوە باران و هەورە بروسكە دەبێت . پلەكانی گەرما كەمێك نزمتر دەبێت بەراوورد بە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ .
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: 30 پلەی سیلیزی
پیرمام: 26 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 20 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 31 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 31 پلەی سیلیزی
دهۆك: 26 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 27 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 32 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 35 پلەی سیلیزی