راچڵەكین-
ماڵپەری شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی، هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان، داهاتی ئەم هەفتەیەی بڵاوكردەوە.
بەگوێرەی ئەو داتایانە بێت كە ماڵپەری شەفافیەت بڵاویكردوونەتەوە، داهاتی نانەوتی سلێمانی، هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان لە 23 تا 29ی ئایار بڕی (273) ملیۆن و (267) هەزارو (700)دینار بووە، لە (100%)ـی داهاتەكە نەختینەیە.
داهاتەكە بەراورد بە هەفتەی رابردوو بەرێژەی 98.404% كەمیكردووەكە دەكاتە بڕی 16ملیار دینار، بەجۆرێك داهاتی نانەوتی لە 16 تا 22ی ئایاری 2026 بریتیی بوو لە (17) ملیارو (121) ملیۆن و (705) هەزارو (333) دینار.
ماڵپەڕی شەفافیەت لە 8 بەش پێكدێت و لەلایەن نووسینگەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەت سەرپەرشتی دەكرێت و دروشمەكەی "بە سیستمكردن و دیجیتاڵكردنی خزمەتگوزارییەكانی هاوڵاتییان لە دامودەزگاكانی حكومەت"ـە.