راچڵەکین-
راوێژکاری رابەری باڵای ئێران دەڵێت، دۆناڵد ترەمپ بۆ جاری سێیەم خەریکی خیانەتکردنە لە پەیوەندی دیپلۆماسی.
موحسین رەزایی راوێژکاری
رابەری باڵای ئێران رایگەیاند: هەر بەوشێوەیەی کە پێشبینی دەکرا، سەرۆکی ئەمریکا
بۆ جاری سێیەم خەریکە خیانەت دەکات لە پەیوەندییە دیپلۆماسییەکان.
ئاماژەی بەوەشکرد: سەرۆکی
ئەمریکا بە درێژەدان بە گەمارۆی دەریایی و زیادەڕەویکردن لە داواکارییەکانی لەکاتی
دانوستان، زیاتر لە رابردوو سەلماندوویەتی کە نایەوێت دانوستان بکات و بەدوای
ئامانجی دیکەوەیە.